• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

محەممەد زولفەقاری، هەڵمەت‌بەر و گەمارۆشکێن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/03/05
جۆری بابەت: ئەدەب

برایم چووکەڵی

شەهید محەممەد زولفەقاری کە لە “هەگبەی شاخ و شۆڕش”ی ئەمجارەدا باسی دەکەین، ڕۆڵەیەکی خەباتکاری ناوچەی هەوشار بوو کە لە ڕێگای وەدیهێنانی ئامانجی زەحمەتکێشان‌دا شۆڕشگێڕانە خەباتی کرد و سەربەرزانە سەری نایەوە.

ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی محەممەدی زولفەقاری لەنێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی ئاوایی” ئەمیرئاوا”ی سەر بەشارستانی زەنجان چاوی بە دنیای ڕوون پشکووت. محەممەد کە بەر لەوەی چاو بە ژیان هەڵێنێ باوکی لەدەست دابوو، بە دەرد و ژان ‌و بێبەشییەکانی نەتەوەکەی فرچکی گرت. قۆناغی سەرەتایی ژیانی لە شاری تیکاب تێپەڕاند و بۆ درێژەدانی خوێندن ڕووی کردە زەنجان. محەممەد پۆلی سێی ناوەندی بوو کە شۆڕشی گەلانی ئیران سەرکەوت و بە چاوی خۆی هێرشی بەربڵاوی سوپای هێرشبەری ڕێژیمی بۆ سەر کوردستانی بینی.

محەممەد لەسەر هەستی کوردایەتی تکاب گیرا و ماوەی ٣ مانگ لە بەندیخانەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئازار و ئەشکەنجە درا. پاش ئازادبوونیشی، ئەو تازەلاوە کە بەهۆی دراوسێ‌بوونی گوندەکەیان لەگەڵ شاری زەنجان و ئەو بێحورمەتییەی کاربەدستانی رێژیم دەرحەق بە کوردەکانی ناوچەی زەنجان دەیانکرد، ستەمی نەتەوایەتی‌ و زوڵم ‌و زۆری ڕێژیمی پتر هەست پێ کرد و هەربۆیەش بڕیاری دا ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات هەڵبژێری.

شەهید محەممەد ساڵی ١٣٥٩ چەکی کوردایەتی ‌و دیفاع لە کەرامەتی گەلەکەی لەشان کرد و لە هێزی شەهیدانی هەوشاردا دەستی بە تێکۆشان ‌کرد. زۆری پێ نەچوو ئازایەتی ‌و شۆرشگێڕبوونی خۆی نیشان ‌دا. ئەو کوڕێکی لەسەرەخۆ، پێشمەرگەیەگی ئازا، لەخۆبوردوو، بەنەزم‌ و دیسیپلین بوو، بە چەشنێک کە تەواو جێی باوەڕی هاوسەنگەرانی ‌و خەڵكی ناوچەی هەوشار بوو. بۆیەش بە سەرپەلی پەلێک لە پێشمەرگەکانی ناوچەی هەوشار دیاری کرا. قارەمانەتی ئەم ڕۆڵە تێکۆشەرە لە شەڕی فەیزوڵڵابەگی لە ساڵی ١٣٦١دا بۆ هاوسەنگەرانی زیاتر دەرکەوت. لەم شەڕەدا محەممەد قارەمانانە هەڵیکوتایە سەر دوژمن و سەنگەر بە سەنگەر لەگەڵ دوژمنانی کوردستان شەڕی کرد و ئەگەرچی بریندار بوو، بەڵام کۆڵی نەدا. هێزەکانی دوژمن لەم شەڕەدا دوو هاوسەنگەری برینداری محەممەدیان گەمارۆدا بوو، هەرچەند محەممەد خوێن لە برینەکانی دەچۆڕا، بەڵام شێرانە بۆ ڕزگارکردنی ئەم دوو هاوسەرنگەرەی هێرشی بردە سەر دوژمن وبە فیداکارییەکی کەم وێنە کە تەنیا لە بوێر و قارەمانەتیی کوڕی دێموکرات دەوەشێتەوە، توانیی دوو هاوسەنگەرە بریندارەکەی لە گەمارۆی دوژمن ڕزگار بکا.

شەهید محەممەد بێجگە لە ئەرکی سەرپەلی کاری دەرمانییشی دەکرد. لە سەنگەردا و هەر لەو کاتدا کە شەڕی دەکرد و هێرشی دوژمنی بەرپەرچ دەدایەوە، هاوسەنگەرە بریندارەکانیشی دەرمان دەکرد. ئەو لە مەیداندا نیشانی دا کە چەندە لێوەشاوە و چەندە لە خزمەت گەلەکەی‌‌دایە، تەنانەت نیشانی دا کە ئامادەیە گیانیشی پێشکەشی ڕێگای ڕزگاریی گەلەکەی بکا. بەهۆی تایبەتمەندییە شۆڕشگێڕانەیەی لە وجوودی ئەم تێکۆشەرەدا هەبوو، بە فەرماندەی لکی شەهید هەڵۆ لە هێزی شەهیدانی هەوشار دیاری کرا. ئەو لکە بە فەرماندەریی لاوی تێکۆشەر محەممەد زولفەقاری دەیان عەمەلیاتی کەم‌وێنەی لە ناوچەکانی زەنجان، هەوشار، ڕێگای سەقز- سنە بەڕێوە برد.

ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی دوژمنی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی هێزێکی زۆری لە شارەکانی هەمەدان، زەنجان، کامیاران، مەریوان، تیکاب، ساین‌قەڵا، سنە، دیواندەرە، بیجاڕ، سەقز و بۆکان کۆ کردەوە و پەلاماری دڕندانەی بۆ سەر ناوچەی فەیزوڵڵابەگی هێنا. کوڕە قارەمانەکانی مەڵبەندی هەوشار حەماسە خولقێنەکانی چیاکانی ماینبڵاغ و سووروسات سینگیان کردە قەڵغانی دیفاع لە شەڕەف و کەرامەتی گەلەکەیان و دەستیان کرد بە بەرگرییەکی سەخت ‌و قارەمانانە. هێزەکانی کۆنەپەرستی بە ئاور و ئاسن سەنگەری کوڕە دلێرەکانی دێموکراتیان دەکوتا و ناوچەی فەیزوڵڵابەگییان بەتەواوی گەمارۆ دابوو. پارێزەرانی ئازادی سەنگەر بە سەنگەر لەگەڵ بەکرێگیراوان شەڕیان دەکرد و خەڵکی زەحمەتکێشی ناوچەی هەوشار چاویان بڕیبووە تێکۆشەرانی دێموکرات کە چۆن لە ناوچەی فەیزوڵڵابەگی پارێزگارییان دەکرد. دوژمن ئاڵقەی گەمارۆی هەر توند و توندتر دەکرد. پێشمەرگەکان کە بەڵێنیان دابوو لەڕێگای گەل و ئامانجیاندا سەردانێن بەڵام تەسلیمی دوژمنانی گەلەکەیان نەبن، زۆر ئازایانە هێرشیان دەکردەوە سەر دوژمن و سەنگەرەکانیان لێ دەستاندنەوە. لەو شەڕەدا قارەمانانی دێموکرات توانیان زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە هێزەکانی دوژمن بکوژن و ژمارەیەکی زیاتریش بریندار بکەن.

لەو شەڕەدا محەممەد زولفەقاری ئازایەتییەکی دیکەشی نواند. ئەو لە جەنگەی شەڕدا کە چاوی بە دەستەیەک لە پێشمەرگەکان کەوت کە لە گەمارۆی دوژمن دان، بۆ تێک‌شکاندنی ئەو گەمارۆیە هەڵمەتی قارەمانانەی بۆ سەر دوژمن برد و بە ئازایەتیی هاوسەنگەرانی توانیان گەمارۆی دوژمن بشکێنن. لەم هێرشەدا بوو کە سینگی لاوی کۆڵنەدەر و تێکۆشەر محەممەد زولفەقاری بە گوللەی جینایەتکاران پێکرا و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.

لەم شەڕە خوێناوییەدا خوێنی محەممەد تێکەڵ بە خوێنی ١٨ پیشمەرگەی قارەمانی دیکەی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار بوو کە لە سەنگەردا شەهید بوون، بەڵام تەسلیمی دوژمن نەبوون ‌و ئاڵای دێموکرات ‌و کوردایەتییان بەخوێنی سوور و گەشیان شەکاوە ڕاگرت.

تاگی بابەت: محەممەد زولفەقاری، هەڵمەت‌بەر و گەمارۆشکێن

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist