به‌رپرسانی ئیداره‌ی ڕێگاوبان له سنه ده‌ڵێن له ماوه‌ی ٨ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا ٢٧٦ که‌س له ڕێگاوبانه‌کانی سنه به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ تێداچوون‌و زیاتر له ٢٠٠٠ که‌سیش بریندار بوون.
سادق وه‌جدی، به‌رپرسی ئیداره‌ی ڕێگاو شارسازیی شاری سنه به ئاماژه به ژماره‌ی زۆری قوربانیانی هاتوچۆی رێگاوبانه‌کان له پارێزگای سنه ده‌ڵێ هۆکاری ئه‌مه بۆ که‌میی ئیمکاناتی فریاکه‌وتن وه‌ک ئامبوڵانس‌و هێلی کۆپتێر، خراپیی زۆری ڕێگاوبان، زۆریی ماشێنی کۆن‌و په‌ککه‌وتوو، که‌میی دوربینه‌کانی چاوه‌دێریی ڕێگاو بان‌و هه‌روه‌ها ڕه‌چاونه‌کردنی قانوونه‌کانی هاتوچۆ له‌لایه‌ن شۆفیره‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شلێر محه‌ممه‌دی، کارناسی باڵای ڕێگاو شارسازی له سنه ده‌ڵێ پارێزگا سنه له به‌شی ژێرخانه گرینگه‌کانی شار‌و ئاوه‌دانی‌و یه‌ک له‌وان ڕێگاوبان له چاو ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران زۆر له خوارێ‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ پارێزگای سنه له ڕووی هه‌بوونی ئوتوبانه‌کان له پله‌ی ٢٥، ڕووناکیی جاده‌و رێگاکان له پله‌ی ٢٣، ته‌یاربوون به دوربینه‌کانی چاودێریی پێشکه‌وتووی وێنه‌یی له پله‌ی ٣١، هه‌بوونی بنکه‌کانی فریاکه‌وتنی نێوان جاده‌یی له پله‌ی ٢٦ و له ڕووی هه‌بوونی ژماره‌ی ئامبوڵانس له پله‌ی ٣٠ ی ڕیزبه‌ندیی پارێزگاکانی وڵات‌دا جێی گرتوه‌و وه‌ک ده‌بینن که‌مترین ستانداردی هه‌یه.
نێعمه‌توڵلا خاجه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گواستنه‌وه‌و تڕمیناڵه‌کانی پارێزگای سنه‌ش به ئاماژه به‌وه‌ی ئاماری ڕووداوه‌کانی هاتوچۆو پێکدادانی ماشین له‌مساڵ‌دا له چاو ساڵی پێشوو سه‌دی ١٧ زیادی کردوه، گوتی جاده‌کانی مه‌ریوان _ سنه، سه‌قز _ سنه‌و سنه_ کرماشان پڕ ڕووداوترین جاده‌و رێگاوبان له پارێزگای سنه‌ن