به‌هۆی چوونه‌سه‌رێی حه‌شیمه‌تی ئیلام ئه‌و شاره ١٠ کتێبخانه‌ی دیکه‌ی پێویسته، ئه‌وه له حاڵێک دایه که دروستکردنی کتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره زیاتر له ١٢ ساڵه هێشتا ته‌واو نه‌کراوه.
مراد جه‌لیلیان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کتێبخانه گشتییه‌کانی پارێزگای ئیلام ده‌ڵێ به سه‌رنجدان به زۆربوونی حه‌شیمه‌تی ئیلام‌و په‌ره‌پێدان به چالاکییه‌کانی کتێبخوێندنه‌وه پێویسته ژماره‌ی کتیبخانه گشتییه‌کانی ئه‌و شاره زیاد بکرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵی ٦٦ هه‌تاوی، واته له ماوه‌ی نیزیک به ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ته‌نیا ٤ کتیبخانه له‌و شاره دروست کراوه.
ئه‌و ده‌ڵێ ئیلام ٢٢٠ هه‌زار که‌س حه‌شیمه‌تی هه‌یه‌و ئه‌وه ده‌خوازێ که هه‌ر نه‌بێ ١٠ کتیبخانه‌ی نوێی دیکه‌ی هه‌بن.
ئه‌و به ئاماژه به‌وه‌ی دوای ١٢ ساڵ هێشتا کاری دروستکردنی کتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره ته‌واو نه‌کراوه، ده‌ڵێ ئێستاش بۆ ته‌واوکردنی به‌شی گه‌رمکه‌ره‌وه‌ی کتێبخانه‌که بڕی یه‌ک میلیارد تمه‌ن بودجه پێویسته که نهیاندراوهتێ.