“فریدم هاوس” لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەبارەی دۆخی ئازادیی لە وڵاتانی جیهان ڕایگەیاند کە، لەماوەی ١٥ساڵ دابەزینی یەک لە دوای یەکی ڕێژەی ئازادی لە جیهاندا، ئێستا تەنیا کەمتر لە یەک پێنجەمی خەڵکی جیهان لەو وڵاتانەی کە بەتەواوی ئازادن، ژیان دەکەن.
ڕێکخراوی ماڵی ئازادیی “فریدم هاوس” ئەوەی خستەڕوو کە، لە ساڵی ڕابردوودا گشتگیریی پەتای کۆرۆنا، داڕمانی ئابووری و تەندروستیی و ڕووبەڕووبوونەوە توندوتیژییەکان گوشاری زۆری خستە سەر خەڵکی تەواوی جیهان و پشتیوانانی دێموکراسی ڕووبەڕووی زەرەر و زیانێکی قورس و نوێ لە بەرگریی لەگەڵ دوژمنانی دەسەڵاتدارێتی بوونەوە، بەشیوەیەک کە باڵانسی نێونەتەوەیی بەقازانجی سەرەڕۆیی گۆڕدرا.
لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە دەکرێ کە، ڕێژەی ئەو وڵاتانەی کە ئازادی تێدا نییە لە کاتی دەسپێکردنی ڕەوتی دێموکراسی لەجیهاندا کەلە ساڵی ٢٠٠٦ی زایینیدا دەستیپێکرد، گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی و بەپیی ڕاپۆرتی “ماڵی ئازادیی” ئەم ڕەهەندە نەک تەنیا دەوڵەتە سەرەڕۆەکانی وەکوو چین بلاڕووس و وێنێزوئێلا، بەڵکوو دێموکراسیەکانی پڕلە ئاڵۆزیی وەکوو ویلایەتە یەکگرتووەکان و هێندیش لەخۆ دەگرێ.












