بەپێی حوکمی دادسەرای تاران لقی ٥٥ و لەسەر سکاڵای وەزارەتی نێوخۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەی هاوکاریی خوێندکارانی خەڵکیی “ئیمام عەلی ” درا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، رۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، دادسەرای حقۆقی تاران، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگەی هاوکاریی خەڵکیی ئیمام عەلی درا و سەعید دێهقان پارێزەری ئەو پەروەندەیە ڕایگەیاند :ئەم بڕیارە بەپێی سکاڵای وەزارەتی نێوخۆ، لەو ئەنجومەنە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دانیشتنی دادگا ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەممە، بە ئامادەبوونی زەهرا ڕەحیمی وەکوو بەرپرسی گشتیی کۆمەڵگەی ئیمام عەلی و دوو کەس وەکوو پارێزەر و٢ نوێنەری وەزارەتی نێوخۆ لەلقی ٥٥ی دادگای حقۆقی نوێنەری وەزارەتی نێوخۆ بەڕیوەچوو.












