کۆڵبەرێکی خەڵکی چاڵدێران لە کاتی کۆڵبەریی لە سنووری ئەو شارە لەگەڵ تورکیا، بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی قەرەجەورانی سەر بە شاری چاڵدێران بە ناوی “ئیبراهیم پوور محەممەد” لە کاتی کۆڵبەریی لە سنوورەکانی ئەم شارە بەهۆی سەرماوە ڕەقهەڵات.
جێی ئاماژەیە کە “ئیبراهیم پوورمحەممەد” تەمەنی ٢٧ ساڵ و باوکی دوو مناڵ بوو،
لە ماوەی مانگی فێوریەی ٢٠٢١دا، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە سەتا ٥٦ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بووە











