هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە هۆی هەڵەی پزیشکی لە شاری تەورێز گیانی لە دەستدا و بنەماڵەکەی ئەندامانی لەشیان بەخشی بەوانەی کە پێویستییان پێبوو.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، “ناسر قارەمانی دێبوکری” خەڵکی شاری بۆکان بەهۆی کەمتەرخەمیی لە کاتی نەشتەرگەریی،لە بڕبڕەی پشتدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەورێز گیانی لەدەستدا.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی قارەمانی ڕاگەیاند کە، ناسر قارەمانی ڕۆژی ٢٩ی ڕێبەندان لەیەکێک لە نەخۆشخانەی شەمس، نەشتەرگەریی بڕبڕەی پشتی کردووە و دوای نەشتەرگەرییەکە تووشی خوێنبەربوونی هەناو بووە و هەر ئەمەش بوو بەهۆی ئەوە کە تووشی جەڵتەی مێشک بوو.
پاش زیاتر لە ١٠ ڕۆژ مانەوە لە حاڵەتی کۆمادا، بنەماڵەکەی لە بڕیارێکی مرۆڤدۆستانەدا لە نەخۆشخانەی”ئیمام ڕەزا” ئەندامانی جەستەی ناوبراویان بەخشی بە پێنج کەسی دیکە و تەرمەکەی ڕۆژی ١٢ی ڕەشەمە لە گوندی “حوسێن مامە”ی، بۆکان بە خاک سپێردرا.
ناسر قارەمانی قارەمانی، ٤٢ ساڵە، خێزاندار و باوکی دوو مناڵ بوو.











