ئەندام پارلمانێکی فینلەند باسی پشتیوانیی لە مافی مرۆڤ بە تایبەت مافی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەکا.
لە دوای دیداری بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەدەرەوەی وڵات، کە ڕۆژی ٤ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، لەگەڵ داکۆکیکار لە مافی کوردان لە پارلەمانی ئەو وڵاتە، خاتوو “سارا سۆفیا سیرێن”، ناوبراو لە پۆستێکی ئەکاونتی ئینستاگرامی خۆی، بەم جۆرەی خوارەوە باس لە کۆبوونەوەکە دەکا: ئەم حهوتوویە کوردەکانم بینی باسی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانمان کرد کە جێگای نیگەرانییە کوردەکان لە ئێران کەمینەن و بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی لە پەراوێز هاویشتن و جیاوازی و چەوسانەوە بونەتەوە.
لەم دوایانەدا بەپێی ڕاپۆرتەکان، چالاکانی کورد کە زۆربەیان بەبێهۆ دەسبەسەرکراون و بە دیل گیراون لە دۆخێکی دژوار و خراپی مرۆییدا لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا ڕاگیراون، وەکوو جێگری گروپی دۆستانی خەڵکی کورد، لە پارلمانی فینلەنددا دەمهەوێ بارودۆخی کورد لە ناوەندی سیاسەتی نێونەتەوەییدا بێنمە بەرباس.
هەموو کات پارێزگاریی لە مافی مرۆڤ دەکەم بۆ نموونە لەکاتی رێکەوتنی چەکی ناوکیشدا ئەوان دەبێ لەبەر چاو بگیردرێن.