لەسێ وڵاتیی ئورووپایی” سوئێد، فەرانسە و ئاڵمان” کەسانێک بە چەقۆ ۆ تەور هێرش دەکەنە سەر خەڵک و دەیانکوژن و برینداریان دەکەن.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لە وڵاتی سوئێد کەسێک، بەتەور هێرش دەکاتە سەر خەڵک و ٨ کەس بریندار دەکا و پۆلیسی سوئێد لەم بارەوە ڕایگەیاند کە گومانی ئەوە هەیە کە ئەم کردەوەیە تێرۆریستی بێ.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی وڵاتی سوئێد، لە کاتی دەسبەسەر کردنی ئەو کەسەی کە لە شاری ویتلاندا لە باکووری سوئێد هێرشی کردۆتە سەر خەڵک و بە تەور برینداریانی کردووە تەقەیان لە لاقی کردووە و دوای بەینداربوون دەسبەسەر کراوە.
هەروەها لەلایەکی دیکەو لە هێرشی کەسێک بە تەور لە وێستگەی ناوەندیی شەمەندەفەر لە شاری دۆسێلدۆرفی ئاڵمان، ٧کەس برینداربوون، کە سێ کەسیان لە ژێر چاوەدێری چڕی پزیشکیدان.
لەهەمان ڕۆژ و لە وڵاتی فەرانسە، کەسێک کاتژمێری ٩ی بەیانی لە کلیسای شاری نیس بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خەڵک و سێ کەس دەکوژێ و چەندین کەس بریندار دەکا.












