دەوڵەتی جۆبایدێن، لە بڕیارنامەیەکدا بە ناوی “ستراتیژیی ئاسایشی نەتەوەیی و ئیرادەی ئەمریکا بۆ پێشگرتن لە هێرشەکانی رێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا جەختی لەسەر چارەسەریی کێشەی بەرنامەی ناوکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە کردەوە.
ئەمریکا ڕایگەیاند ئامانج لەم بڕیارنامەیە گواستنەوەی سیاسەتەکانی جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا، لەهەمبەر چۆنیەتیی پێوەندی ئەمریکا لەگەڵ جیهاندایە.
بایدێن لەم بڕیارنامە کاتییەدا، جەختی لەسەر ئاڵۆگۆڕی هیزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردەوە و وتی: ئەم ئاڵۆگۆڕە دەبێ بە شێوەیەک بێ کە ئەمریکا پێش لە چالاکییەکانی گرووپە تێرۆریستەکان و هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بگیردرێ و پارێزگاریی لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکرێ.
لەم بڕیارنامەیەدا هۆشدار دراوە بە ڕێژیمی ئێران و کورەی باکوور و دەڵێ: نابێ هەڕەشە بکەن لە ئەمریکا وهێزەکانی هاوپەیمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و دەبێ ئاگاتان لە خۆتان بێ.
دەوڵەتی بایدێن بە ئاماژە بە سڕکردنی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ترامپ لە جیبەجێکردنی سیاسەتی ئەو پەڕی گوشار بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئەوە ئەمریکاش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێککەوتنە بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو پێشنیارەی ئەمریکای هەتا ئێستاش ڕەتکردۆتەوە.