محەممەد نووریزاد جارێکی دیکە بە مەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە دۆخی تەندروستی و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی بەندیخانە ناڕەزایەتی دەربڕی و بەمەبەستی خۆکوشتن لەخۆی داوە.
محەممەد نووریزاد بەندکراوی سیاسیی و لەواژۆکەرانی دەستلەکارکێشانەوەی خامنەیی لە بەندیخانەی مەشهەد،بە نیسبەت پێنەدانی مافی پێوەندیگرتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی جارێکی دیکە بەمەبەستی خۆکوشتن لەخۆی داوە.
فاتمە مەلەکی هاوسەری “محەممەدی نووریزاد” بەندکراوی سیاسیی بەندیخانەی ئێڤین، وتی: نووریزاد بەهۆی ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمەوە لە مافی پێوەندی تەلەفوونیی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشکراوە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، لە بەندیخانە بەمەبەستی خۆکوشتن لە خۆی داوە و دواتر بۆ دەرمانخانەی ناو بەندیخانەکە گوازراوەتەوە.
هەروەها ناوبراو ئەوەشی گوت کە؛ هاوسەرەکەی بە بەرپرسانی بەندیخانەی وتووە من درێژە بەم ڕێگەیە دەدەم تا خوێنم دەڕژێت و خەڵک تێدەگەن، هوشداریشم پێداون کە، ئەگەر مافی پێوەندی و سەردانکردنی بنەماڵەکەم پێنەدەن بە دڵنیاییەوە دیسان لەخۆم دەدەم و خوێنم دەکەوێتە سەر ئێوە و لە کۆتاییدا چارەنووسم دەردەکەوێ.
جێی ئاماژەیە کە، محەممەد نووریزاد، زیاتر لە ٦مانگە لە مافی پێوەندی تەلەفوونی و دیتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و ڕۆژی چوارشەممە لەڕێگەی “ئیسماعیل عەبدی” هاوبەندەکەییەوە توانیویەتی بەنهێنی لە بەندیخانەی ئێڤینەوە لەگەڵ هاوسەرەکەی قسە بکات.