ئانتۆنی بلینکێن: ئەگەر مەترسیی ڕووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا ببێتەوە، لە هەموو هێز وتوانامان کەڵک وەردەگرین.
ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، بەئاماژە بە هێرشی مووشەکیی بۆ سەر بنکەی سەربازیی عەینولئەسەد وتی: ئەگەر مەترسییەک ڕووبەڕووی هێزەکانمان ببێتەوە، بەدڵنیاییەوە کەڵک لە پلانی سەربازیی وەردەگرین و بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا وهاوپەیمانان بێ دوودڵی ڕوولە هێرشیی سەربازیی دەکەین، وەکوو ئەوەیکە پێشتر وڵامی سەربازیی میلیشیاکانی سەر بەڕێژیمی ئێرانمان لە عێراق داوەتەوە.
هەرلەم پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئاسۆشیتێدپرێس، لەزاری بەرپرسانی ئەرتەشی ئەمریکاوە ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن میلیشیاکانی سەربەڕێژیمی ئێرانەوە بنکەی سەربازیی عەیەنولئەسەد کراوەتە ئامانجی ١٠ مووشەک.
بلینکێن لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا وتی: دەوڵەتی جۆبایدێن سەرۆکۆماری ئەمریکا زیاتر پێخۆشە لە ڕێگایی دیپلۆماسییەوە کێشەکان چارەسەر بکا، بەڵام ڕێگای دیکە زۆرن.