بەهۆی تەقینەوەی “مین” لە سنوورەکانی شاری قەسری شیرین و پیرانشار دوو هاووڵاتیی کورد بریندار بوون.
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، لە ناوچەی سوومار سەر بە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان، هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکەی تەندروستیی ئەو شارە کرا.
هەر وەها لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “سەتار ئەزهەری” لەکاتی کێڵانی زەوی کەوتە سەر “مین” و بریندار بوو.
شایانی باسە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ٤٠هاووڵاتیی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی “مین” بوون بە قووربانی کە لەو ڕێژەیە ١٠ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.