دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گۆڕەقەڵای”سەرشیوی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ، بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گۆڕە قەڵا”ی، سەرشیوی سەقز بە ناوەکانی “سۆران موعیندوست و ئەهوەن فرووزان” لەلایەن هێزکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەو هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە و لە شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.