لەناوچەی سەردەشت هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم تەقەیان لە كاسبكاران كرد.
بەپێی هەواڵی پەیامنێری كوردستان و كورد، شەوی ڕابردوو كۆمەڵێك لە كاسبكارانی كورد لە ناوچەی سەردەشت لە پشت گوندی بێتووش کەوتوونە كەمینی هێزەكانی كۆماری ئیسلامیو ڕاستەوخۆ دراونەتە بەر دەستڕێژ.
شایەتحاڵێکی ئەو ڕووداوە دەڵێ هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کەوکوژی کەوتوونەتە کوشتنی ئەسپو ئێستری کاروانچییەکانو؛ ٤٥ سەر لە وەڵاغی ئەم كاسبكارانەیان کوشتوەو دەستیان بەسەرد بارەكانیان داگرتوون.
ڕەشەکوژیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمو پەرەسەندنی فشارەکانیان بۆ سەر کاسبکارانی ناوچە سنورییەکان لە حاڵێک دایە کە بەپێی ئامارە ڕەسمییەکان لە ساڵدا بایی زیاتر لە ٢٠ میلیارد دۆلار کاڵای قاچاغ لە خاڵە سنوورییە قانوونیو فڕۆکەخانەو بەندەرەکانەوە دێتە نێوخۆی وڵاتو کەسیش خوێنی لە لووت نایە؛ بەڵام لە کوردستان ڕۆژانە لە سەر کۆڵەبارێک کاسبکارانی کورد دەدرێنە بەر دەستڕێژو گیانیان لێ دەستێندرێ.