ڕێژیمی ئێران لە هێندێک لە ناوچەکانی کوردستان پارازیتی خستۆتە سەر کوردکاناڵ.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کورستان، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە هێندێک شوێن و ناوچەکانی کوردستان بە تایبەتی شاری جوانڕۆ و گوندەکانی دەورووبەری و زۆر ناوچەی دیکە بۆ پێشگرتن لە وەشانی کوردکاناڵ پارازیتی خستۆتە سەر ئەو کاناڵە.
جێی ئاماژەیە کە کوردکاناڵ، کاناڵێکی خۆشەویستی نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و لەو ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ڕووماڵکردنی ڕەشبگیرییەکانی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە و بڵاوکردنەوەی نارەزایەتییەکانی خەڵک بەدژی کوژرانی کاسبکارانی بەلووچ لە سیستان و بەلووچستان، ڕێژیم بەهەموو جۆرێک هەوڵ دەدا کە جینایەتەکانی لای خەڵکی ئێران و گەلانی دنیا شاراوە بێڵێتەوە.