فیلمی بەڵگەیی کورتی ” سەمای ئەوین ” لە دەرهێنانی محەممەد فەرەجزادە، خەڵکی سەقز، خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەمەندی کورتی، لە پێنجەمین فێستیواڵی فیلمی زستانەی ئانلاینی وڵاتی ئەمریکا بەدەستهێنا.
فیلمی بەڵگەمەندی کورتی ” سەمای ئەوین” باس لە فیداکاریی، خۆشەویستی و بەهرەی هونەریی سدێق غەفاری، سیمای دیار وناسراوی فەرهەنگی شاری سەقز، کە حەوشەی خانوەکەی هەموو بە نەقش و نگار و وێنە ڕازاندوەتەوە دەکا.
ئەم هونەرمەندە سەقزییە ئەم کارەی تەنیا لە بەر خۆشەویستیی هاوژینەکەی، کە ماوەی ١٥ ساڵە لەسەر جێگادایە کردووە و ئەم فێلمە کورتە بەڵگەمەندە بەم هۆیەوە خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەمەندی کورتی ئەمریکایی بەدەستهێناوە.
شایانی باسە کە ئەم فیلمە بەڵگەمەندە بەهاوکاری چەند کەسێکی دیکە بەرهەم هێنراوە.