پیسیی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای سنە، بە شێوەیەکە کە بۆ خواردنەوە نابێ و خەڵکی ئەو پارێزگایە مەترسیی تەندروستییان لەسەرە.
ماوەیەکی دوورودرێژە کە پیسیی ئاوی خواردنەوەی شاری سنە و دیواندەرە بووەتە هۆی نیگەرانیی و بێزاریی خەڵکی ئەو شارانە و جێی ئاماژەیە کە کێشەی پیسیی، کەمبوون و نەبوونی ئاوی خواردنەوەی پاک لە شاری سنە ماوەیەکی زۆرە کە خەڵکی ئەو شارەی تووشی کێشە کردووە خەڵکی شاری سنە و شاری دیواندەرە لەبەر نەبوونی ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە بە ناچار دەچن لەسەرچاوە و کانییەکانی قەراغ شار ئاوی خواردنەوە دەهێنن.
سەرەڕای ئەوەی کە خەڵک بەردەوام داوایان لە کاربەدەستان کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەڵام تا ئێستا نەک هیچ ولامێکیان نەدراوەتەوە بەڵکوو هەر بۆیان گرینگ نییە خەڵک لەبەر پیسیی ئاو تووشی دەیان جۆر نەخۆشی دەبن.