ئیسرائیل: لە گەڵ هاوپەیمانەکانمان لە کەنداوی فارس خەریکی داڕشتنێکی بەرنامەیەکیی تایبەتین بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە
بێنی گانتس وەرزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئیسرائیل بە شوێن ڕێگا چارەیەکدا بۆ پەرەپێدانی ئاسایشی تایبەت لە گەڵ وڵاتانی هاوپەیمان لە کەنداوی فارسدا، بۆ خۆپاراستنی وڵاتان لە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران کە بۆتە هۆکاری کێشە بۆ وڵاتانی ناوچە دەگەڕێ.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لەم پێوەندییەدا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند بێنی گانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە وتووێژ لەگەڵ ڕادیۆ “کان”ی ئیسرائیل وتی: خەریکی ڕێککەوتنێکی ئەمنییەتیی لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارسین، بۆ خۆپاراستن وڕووبەڕووبوونەوەی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمە ڕێککەوتنێکی بەرگریی و ئەمنییەتییە لە نێو وڵاتانی عەرەبیی کەنداودا و ئەم پێوەندییانەمان بەربڵاوتریش دەکەین.