بەڕێوەبەری گشتیی پزیشكی قانوونیی پارێزگای سنە گوتی: لە ماوەی ٨ مانگی ئەمساڵدا ٣٣ كەس بەهۆی بەكار هێنانی مادەی هۆشبەر لەم پارێزگایە گیانیان لە دەست داوە، که ٢٩ کهسیان پیاو بوونو ٤ کهسیشان ژن بوون.
بەپێی قسەكانی دوكتور غوڵامڕەزا هومایوونپوور لە ٨ مانگی ئەمساڵدا ٣٣ كەس بەهۆی زۆر بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر مردوون، ئەم ئامارە لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو كە ٢٥ كەس بووە زیاتر له سەدی ٣٢ زیادی كردوە.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لهم كەسانەی كە لە ماوەی ئەم ٨ مانگەدا بەو هۆیەوە مردوون، ٢٩ پیاو و ٤ ژن بوون، ئەوە لە حاڵێك دایە كە لەنێو ئەم كەسانەدا كە ساڵی ڕابردوو بەم هۆیەوە گیانیان لە دەستدا ٢٢ کهسیان پیاو بوونو سێ هکسیان ژن بوون.
هەروەها لە ماوەی ٨ مانگی ئەمساڵدا ٢١ كەس بەهۆی ڕووداوەكانی كار لە پارێزگای سنە گیانیان لە دەستداوه، ئەوە لە حاڵێك دایە كە لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوودا ١٢ كەس بەهۆی ڕووداوی كار گیانیان لە دەستدابوو.