هاووڵاتییەک لە پیرانشار بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.
ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممە “کەیوان نژادڕەسووڵ” هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ساڵ و ٦ مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.
کەیوان نژادڕەسووڵ، خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار، شەوی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٩٨ی هەتاوی، هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەسبەسەر کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە کوردە هەمان ساڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێراندا بە پێنج ساڵ بەندکران حوکم درا کە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە سزاکەی بۆ ۲ ساڵ و ۶ مانگ بەندکران کەمکرایەوە.