بارودۆخی جەستەیی زیندانییەكی سیاسیی لە زیندانی دەریای ورمێ نالەبارەو كاربەدەستانی زیندانیش هیچ هەوڵێك بۆ چارەسەری پزیشكی ئەم زیندانییە و ناردنی بۆ ناوەندە دەرمانییەكانی دەرەوەی زیندان نادەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیووز، “محەممەد عەبدوڵڵاهی” كە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لە كاتی دەستبەسەركرانیدا لاقی چەپی شكا، سەرەڕای شپڕزه بوونی دۆخی جەستەییو سەرهەڵدانی ژانو نهخۆشی لە تیغەرەی پشتیدا، بەڵام هەروا لە دەرمانو پێڕاگەیشتنی پزیشكیو ناردن بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بێبەش كراوە.
محەممەد عەبدوڵڵاهی، برای زیندانیی سیاسیی كورد محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی، لە كاتی گیرانیدا لە زستانی ساڵی ٨٩، گوللە بەر شانی كەوتو جگە لەوەش لاقێكی شكا، بەڵام بەهۆی دەرمان نەكرانو پێڕانەگەیشتن، بارودۆخی هیچ باشتر نەبوو و ئێستاش پاش تێپەڕینی چەند ساڵ هەروا بەدەست ئێش و ئازاری جەستەیەوە دەناڵێنێ.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها گوتی: تا ئێستا چەندین جار بەم زیندانییە سیاسیییەیان ڕاگەیاندووە بێتوو هاوكاریی ئۆرگانە ئەمنیەتییەكان بكا؛ ئهوانیش هەوڵی سووككردنی حوكمەكەیو گواستنەوەی بۆ ناوەندێكی دەرمانی لە دەرەوەی زیندان دەدهن.
بارودۆخی جەستەیی محەممەد عەبدوڵڵاهی بە جۆرێكە كە زۆر كاتی وا هەیە كە هاوبەندییەكانی دەیخەنە نێو پەتۆیەكو دەیبەنە بێهداریی زیندان، بەڵام بە هۆی ئەوەی كە ناوبراو حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە، پێی ڕاناگەنو پێشانی پزیشكی نادەن.
محەممەد عەبدوڵڵاهی زیندانیی سیاسیی كورد، لە ڕۆژی ٢٧ی رشەشەممەی ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی، بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خوداو پێوەندی گرتن لەگەڵ حیزبە كوردییەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كراو دواتر حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاندو تا ئێستاش سەرجەم ٦ ساڵی لەنێو زینداندا تێپەڕ كردوە.