ئەمریکا: هەموو هەوڵێک دەدەین پێش لە هاوکارییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ میلیشیا حووسییەکان بگرین.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی ڕایگەیاند کە هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ پێشگرتن لە یارمەتییەکانی ڕێژیمی ئێران بە میلیشیا تێرۆریستە حووسیەکانی یەمەن دەدەین و پێش بە ئێران دەگرین.
ئەمریکا بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە وڵاتی عەرەبستان مافی خۆیەتی لەهەمبەر هێرشی میلیشیا تێرۆریستە حووسییەکان بەرگریی لە وڵاتەکەی بکا وتی: ئێمە بەڵێنی پشتیوانیمان بە عەرەبستان داوە و پێبەند دەبین بە بەڵێنەکانمان.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە عەرەبستان هاوپەیمانی ستراتێژیکی ئێمەیە و بە هەموو شێوەیەک دەیپارێزین.
پێنتاگۆن لە هەمبەر هێرشی حەوتووی ڕابردووی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریە، وتی: دەبێ کۆماری ئیسلامیی ئەوە باش بزانێت کە هەرجۆرە دەسدرێژییەکی ئەو ڕێژیمە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەناوچەکەدا بە توندترین شێوە وڵام دەدرێتەوە.