دادگای پێداچوونەوەی تاران سزای بەندکرانی ٧ زیندانیی سیاسی پشتڕاست کردەوە و “ئارەش گەنجی” ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران بە ١١ ساڵ بەندکران حوکم درا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، ئارەش گەنجی، ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئیران، بەتۆمەتی” هەوڵدان بەدژی ئاسایشیی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم” و ئەندام بوون لە گرووپێکی دژبەری ڕێژیم لەسەر یەک، سزای ١١ ساڵ بەندکرانەکەی لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای پێداچوونەوەی تاران پشتڕاست کرایەوە.
هەروەها لەلایەکی دیکەوە دادگای پێداچوونەوەی تاران سزای بەندکرانی ٥ چالاکیی سیاسی بە ناوەکانی” فەرەنگیس مەزڵووم، هوود یازرلوو، سدێقە مورادی، مێهدی خەواس و محەممەدعەلی غوڵامنەژادی وەکوو خۆی پشتڕاستکردەوە.
بەپێی ئەو سزایە کە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی تاران پشتڕاست کراوەتەوە فەرەنگیس مەزڵووم بە تۆمەتی کۆبوونەوە بەدژی ڕێژیم و ئەندامبوون لە حیزبێکی دژبەری ڕێژیم بە ١٨ مانگ بەندکران، هوود یازرلوو، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی ڕێژیم یەکساڵ بەندکران، سدێقە موردای و مێهدی خەواس هەرکەس بە سێ مانگ بەندکران و محەممەد وەلی غوڵامنەژاد بە ٢ مانگ بەندکران سزا دراون.