خەڵکی ناڕازیی سیسیان و بەلووچستان لە درێژەی نارەزایتی دەربڕینەکانیان لەهەمبەر کوژرانی کاسبکارانی بەلووچ وێنەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سپای پاسدارانیان ئاگر تێبەردا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، لە درێژەی پەرەسەندی ناڕەزایەتییەکان بە دژی جینایەتەکانی سپای پاسدارن و کوژرانی کاسبکارانی بەلووچ، لە سیستان و بەلووچستان، هاووڵاتییانی ناڕازی بەلووچ وێنەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سپای پاسدارانیان ئاگردا و ڕێگای هاتوچۆ بۆ نێو شاری “میرجاوە” لەو پارێزگایەیان داخست.
درێژەی تێکهەڵچوونەکان لە نێوان هاووڵاتییانی بەلووچ و سپای پاسداران لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ پێشگرتن بە بڵاوبوونەوەی جینایەتەکانی خۆیان لەو ناوچەیە هێڵی ئینتێرنێتیان بە تەواوەتیی سڕ کردووە تا بتوانن درێژە بە جینایەت و کوژرانی خەڵکی ناڕازیی ئەو ناوچانە بدەن.