پاسدار یەحیا سەفەوی، یارمەتیدەرو ڕاوێژكاری نیزامیی عەلی خامنەیی وێڕای ئاماژە بە گۆڕانكاریی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستو تایبەتمەندیی باشووری ڕۆژاوای ئاسیا دهڵێ بەرەی ئامریكا، عەڕهبستانو ئیسراییل ناوچەیان نائەمن كردوەو بۆ بهرههڵستی ئهوان بەرەیهک بە ڕێبەریی ئێرانو بهشداریی ڕووسیە، لوبنان و سووریە پێکهاتوه.
محەممەدعەلی جەعفەری، فەرماندەی سپای پاسدارانی ئێرانیش دهڵێ ئێران لە هەوڵی ئەوە دایە كە ٢٠٠ هەزار شەڕكەری لاوی ئێرانی لە ناوچەکهو لە بواری نیزامیدا پۆشتە بكا.
جەعفەری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی جهنازهی ڕەزا ئەسەدوڵڵا، یەكێك لە فەرماندەكانی سپای پاسداران كە لە سووریە كوژرابوو، گۆڕانكارییەكانی ناوچە بە قازانجی رێژیمهکهی لێک دایهوهو گوتی ٢٠٠ هەزار چەكداری لاو بە هەموو جۆرە چەكێكەوە لە ناوچە تەیار دەكەین.
ئەگەرچی كارناسان ئەم ژمارهیه بە زیادەڕۆیی ناو دهبهن، بەڵام بە پێی قسەكانی جەعفەری بەم هێزە زەبەلاحەوە ڕێژیمی دهیەوێ دەست لە كاروبارو كێشە تایفیو پەرە بە توندوتیژی لە ناوچەکهدا بدا.