هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، ئەحمەد عەبدوڵلاپوور، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کرا.
ئەحمەد عەبدوڵلاپوور ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٩٧ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا تەواوبوونی قۆناغەکانی دادگایی کرانی، ئازاد کرابوو.
ناوبراو دواجار ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٩٧ی هەتاوی، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سزای پێنج مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.