کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری نەوسوود بە چەکی تاپڕ تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.
لە ئاکامی ئەم تەقە کردنەدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “محەممەد داریانی” خەڵکی گوندی “داریان”ی پاوە سەری پێکراوە و بریندار بووە.