ئاکامی ڕاپرسییهک له ئێران دهڵێ کهمتر له نیوهی ژنان له ئێران حهزیان له چارشێوه.
له حاڵێکدا چارشێو بەخۆدادان لە لایەن كاربەدەستانی پلە بەرزی كۆماری ئیسلامیی ئێران وەك “حیجابی باشتر” پڕوپاگەندەی بۆ دەكرێ، بەڵام بەپێی ڕاپرسییەكی ڕەسمی لە ئێران لە سەروو سەدی ٤٩ی خەڵكی ئێران دژی چارشێو بەخۆدادانن.
ئەم ڕاپرسییە لە لایەن ناوەندی بیرپشكنیی خوێندكارانی ئێران لە ئاستی ئێراندا کراوه.
لە ڕاپرسیی ئەم ناوەندەی خوێندكاراندا دهرکهوتوه که سەدی ٤٦ی خەڵكی ئێران دژی بەخۆدانانی چارشێونو سەدی ٤٩شی گوتوویانە لەبەركردنی مانتۆی درێژ، مانتۆ و دامەن، مانتۆی كورتو شاڵوار، كۆتو شاڵوار، مانتۆی كورت و ساپۆرت و مانتۆی بێ دوگمەو ساپۆرت پێ خراپ نییە.
هەواڵدەریی ئیسنا لەبارەی سەدی ٥ دیكەی كۆمەڵگەی ئێران بێدەنگ بووەو هیچ ئاماژەیەكی پێ نەكردوە چونكە ئەم كەسانە باوەڕیان بە حیجاب نییە.