هەواڵدەرییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکەی شەوی یەکشەممە بۆ سەر هێزەکانی رێژیمی ئێران لە سووریە، وڵامێک بوو بۆ هێڕشی میلیشیاکانی سەربە ڕێژیمی ئێران، بۆ سەر کەشتییە بارهەڵگرەکەی ئیسرائیل.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە فەرمییەکانی سووریە، شەوی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، ئەرتەشی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی کردە سەر دەمێشق و مووشەکەکانی ئیسرائیل ئامانجەکانی خۆیان لە ناوچەی سەیدە زەینەب، هەڵکەوتوو لە باشووری دەمێشق، کە بنکەی گرووپە میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنان، گرووپی نوجبا و هەروەها هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیران لەو ناوچەیەدان پێکا و بەخستی بوردمانیان کرد.
هاوکات و لەلایەکیی دیکەوە بەرپرسێکی سەربازی ئەرتەشی ئیسرائیل، لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا بە کاناڵی “کان”ی ڕاگەیاند کە هێرشی ئاسمانیی هێزەکانمان بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە دەمێشق بە تۆڵەی هێرشی میلیشیاکانی ئێران بوو بۆ سەر کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی ئیسرائیل لە دەریای عەمان و دەبێ ڕێژیمی ئێران ئەو ڕاستییە بزانێت چووکەترین هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بە توندترین شێوە وڵامیی سەربازیی دەدرێتەوە.