خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی سیسەخت سەرەڕای دۆخی نالەباری ژیان و پشتگوێخستن لە لایەن ڕێژیمەوە بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوتیش دەکرێن.
دادستێنی شاری زەوی لەرزە لێدراوی “دێنا” ڕایگەیاند؛ ئەو خۆپیشاندەرانەی کە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، هەموویان دەسبەسەر کراون، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێژیم بەجێی ئەوەی هاوکاریی خەڵکی لێقەوماو بکات ئەو کەسانەی کە گلەیی و سکاڵایان لە دەسەڵات هەیە، دەسبەسەر و دەیانخەنە بەندیخانەوە.
عەلی ئەکبەر غەریبپوور دادستێنی شاری “دێنا” لە دژکردەوە بە ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک لە شاری زەوی لەرزە لێدراوی “سیسەخت” گوتی: خۆپێشاندانی خەڵکی “سیسەخت” کارێکی ئاساییە بەڵام لە درێژەدا وتی، تەنیا چەند کەسێکی کەم گلەییان لە خزمەتگوزارییەکانی دەولەت هەبوو و ئەویش دەبێ ڕووبەڕووی یاسا ببنەوە.
بەهۆی وێرانبوونی زۆری ماڵوحاڵی خەڵک لە “سیسەخت” و ئاوارەبوونی خەڵک، دابەشنەکردنی خێمە و ئیمکانات و کەرەستەی گەرم کەرەوە و خۆراک و پێداویستییەکانی ژیان، خۆپێشاندەران بەشێک لە ڕێگاکانی ئەو شارەیان داخست.