فەرماندەیی سێنتکام بە ئاماژە بە ڕووبەڕووبوونەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەلی؛ ئەگەر بە باشی کار نەکەین شەڕ و ئاڵۆزی ڕوو دەدات.
ژێنێڕاڵ مەکێنزی فەرماندەی گشتیی ناوەندیی ئەرتەشی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ئاماژە بە بارودۆخی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو و هێرە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر پایەگای “عەینول ئەسەد” لە عێراق، هوشداری دا کە، بارودۆخەکە لەم کاتەدا بەشێوەیەک هەستیارە کە ئەگەر بەباشیی هەنگاوی بۆ هەڵنەهێنین ئەوە دەبێ بەرەو شەڕ لەگەڵ ئەو رێژیمە هەنگاو بنێین.
ژێنێراڵ مەکێنزی لەوتووێژێکی لەگەڵ کاناڵی “سیبیئێس”ی ئەمریکایی وتوویەتی: دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا فەرمانی هێرش بۆ سەر “قاسم سولەیمانی” گەورە تێرۆریستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پەسەند کرد، لەبەر ئەوەی ناوبراو خەریکی داڕشتنی بەرنامەی هێرشکردن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بوو.
فەرماندەیی سێنتکام گوتی: ئێمە زانیارییمان لەو بارەوە دەسکەوتبوو کە قاسم سولەیمانی خەریکی داڕشتنی هێرشێکی چڕ بۆ سەر بنکەی هێزەکان و باڵویزخانەی ئەمریکا لە عێراق و بەگشتیی دەیویست هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکدا بکاتە ئامانجی هێرشە تێرۆریستییەکانی خۆی، ئەگەر ترامپ ئەو فەرمانەی پەسەند نەکردبا بە دڵنیاییەوە قاسم سولەیمانی لەماوی کەمتر لە حەوتوویەکدا کارەساتی مرۆیی دەخوڵقاند.