دوو مەئمووری هێزەکانی ئینتزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە “گاومێشان”ی شاری دەڕەشاری سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، ئێوارەی شەممە ٩ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئیتزامی ڕێژیم لە “گاومێشان”ی سەربە شاری دەڕەشار و لە ئاکامدا دوو کەس لە چەکدارانی ئەو بنکەیە کوژران.
هەر بەپیی ئەو ڕاپۆرتە، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا بۆ سەر بنکەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، “محەممەد دەریکوەند” سەربازی هێزی ئینتزامی دەسبەجێ کوژرا و “ڕۆحوڵا باسرە” ستوان یەکەمی هێزی ئینتزامی بە سەختی بریندار بوو دوای ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کوژرا.
شایانی باسە کە، “پۆل گاومێشان” سەربە شاری دەڕەشار و لە نێوان دوو پارێزگای ئیلام و لوڕستان هەڵکەوتووە و سەربە پارێزگای ئیلامە.