ئەندامێكی ئەنجومەنی بەرهەمهێنانی پۆڵا له ئێران ڕایگەیاند كە هەناردەی پۆڵای ئێران بۆ وڵاتانی ئیمارات‌و كۆوەیت ڕاگیراوه.
ناوبراو هەروەها گوتی: ڕاسته هه‌نارده‌ی پۆڵا بۆ ئه‌و دوو وڵاته ڕاگیراوه، به‌ڵام ئاستی گشتیی هەناردەكانی ئەم دوو وڵاتە كەمتر لە سەدی ١٠ی هەناردەكانی پۆڵای ئێرانە.
ڕەزا شەهرستانی لە درێژەی قسەكانی‌دا گوتوویەتی: دیارە لە حاڵی حازردا سەرجەم كاربەدەستانی ئێران هێرش بۆسەر باڵوێزخانەی عەرەبستانیان مەحكووم كردووە، بەڵام به‌و حاڵه‌ش ئه‌وه کاریگه‌ریی له سه‌ر پێوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ڕه‌بی داناوه‌و، له‌و پێوه‌ندییه‌دا هیچ نەبێ ئێمە بڕێكی كەممان پۆڵا بۆ ئیمارات و كووەیت ده‌نارد كە لە ئێستادا ئەوەندەش ڕاگیراوە.
ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی بەرهەمهێنەرانی پۆڵا وێڕای ئاماژە بەوەی كە ئاڵوگۆڕێكی ئەوتۆ لە هەناردەكانی پۆلای ئەم وڵاتە پێك ناهێنن، گوتی: خەڵك‌و وڵاتان بەدوای قیمەت‌دا دەگەڕێن و ئەوەی كە ئەوان وەك پێوانە دایانناوە، نرخی فرۆشتنی كاڵاكانە‌و ئێران دەتوانێ جێگرەوەش بۆخۆی دابنێ، ئەگەرچی ئاستی هەناردەكانی ئێران بۆ ئەم وڵاتانە كەمتر لە ٣٠٠ هەزار تۆنە.