پڕۆژەی تۆنێلی کەبیرکوو لە پارێزگای ئیلام ١٠ ساڵ پێس دەستیپێکردووە و تا ئێستاش تەواو نەبووە.
پڕۆژەی تۆنێلی کەبیرکووکە بڕیاربوو بە تەواو بوونی ئەو تونێلە مەودا و مەترسیی جادە مەترسیدارەکانی دەڕەشار و ئابدانان لە باشووری پارێزگای ئیلام کەم ببنەوە ، پاش ١٠ ساڵ ئێستا نیوەکارە ماوەتەوە.
ئیلام یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە زۆربەی جاددەکانی لە ناوچە شاخاوییەکان هەڵکەوتووە و ملە و هەوراز و نشیوی زۆری جاددە و ڕێگاوبانەکان مەترسییی بۆ سەر گیانی خەڵک دروست کردووە و بە شیوەیەکی بەرچاو بۆتە هۆی هەڵدێران و بەریەککەوتنی ماشێنەکان و خەسارێکی گیانی و مادیی یەکجار زۆربۆ خەڵکی ئەو ناوچانە.
لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا نەبوونی بوودجە و ئیمکاناتی پیویست لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ تەواو کردنی ئەو پڕۆژەیە کێشەی زۆری بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە درووست کردووە.
ئەو لە کاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران، ساڵانە بە هەزاران میلیارد تمەن، بۆ نانەوەی ئاژاوە و دروستکردنی گرووپ و میلیشیا چەکداراەکان خەرج دەکات و هیچ گرینگییەک بە ئاوەدان کردنەوەی کوردستان نادات.