وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی: میلیشیا چەکدارە حووسیەکان بە فەرمانی ڕێژیمی ئێران، هێرشیان کردووتە سەر عەرەبستان.
تورکی ئەلمالکی وتەبێژی “هاوپەیمانیی عەرەبی”، لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی هێرشی مووشەکی میلیشیا چەکدارە حووسیەکان بۆ سەر ڕیاز، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، هێرشی چەکدارە حووسیەکانی بە فەرمانی فەرماندەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ئەنجام دراوە.
بەپێی راپۆرتی کاناڵی هەواڵی “ئەلعەرەبیە” ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، وتەبێژی هاوپەیمانان جەختی کردەوە هێزەکانی هاوپەیمانی تۆڵەی هێرشی چەکدارە حووسیەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەکەینەوە.
هاوکات بەرگریی مەدەنیی عەرەبستانیش رایگەیاند کە، مووشەکەکانی حووسیەکان هەر لە ئاسمانی “ڕیاز” تەقێندرانەوە و لە ناوچوون، بەڵام پارچەکانی ئەو مووشەکە لە چەندین گەڕەکی نیشتەجێبوون کەوتوونەتە خوارەوە بەلام زیانی گیانیی نەبووە.