بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە کە کەمپەینی چالاکانی بەلووچ بڵاویان کردۆتەوە،لەچوارمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکانی پارێزگای سیستان وبەلووچستان بە هۆی کوشتنی کاسبکاران و سوتەمەنیبەرەکانی بەلووچ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بوو بەهۆی پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو پارێزگایە و هێزەچەکدارەکانی ڕێژیم شاری زاهێدانیان بەتەواوەتیی گەمارۆداوە و خەڵکێکی زۆری بەلووچیان دەسبەسەر کردووە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمی ئێران بە تەواوەتیی ئەو پارێزگایەیان میلیتاریزە کردووە و هێزەکانی سپای رێژیم ڕێگای سەرەکیی هەموو شارەکانی سیستان وبەلووچستانیان داخستوە.
هەروەها سپای پاسدارانی رێژیم، هێڵەکانی ئینتێرنێتی بەتەواوەتیی لەو پارێزگایە سڕ کردووە.