ڕەحیم سەفاپوور، باوکی شەهید کەریم سەفاپوور، بەهۆی نەخۆشییەوە لە ناوچەی مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، کاک ڕەحیم سەفاپوور باوکی شەهید کەریم سەفاپوور، بەهۆی نەخۆشییەوە لە ناوچەی مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد و بۆ هەمیشە دڵە گەورە وپڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
کاک رەحیم سەفاپوور لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر ودێموکراتدۆستدا ژیاوە و بەهۆی خۆشەویستی بۆ حیزبی دێموکرات وگەڵ ونیشتمانەکەی کوڕێکی بەناوی شەهید” کەریم سەفاپوور” پێشکەش بەبارەگای ئازادی کوردستان کردووە.
شەهید کەریم، کوڕێکی ئازاو چاونەترسی دێموکرات وخۆشەویستی هاوڕێ پێشمەرگەکانی بووە کە بەداخەوە لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە گوندی حاجی ئاڵیکەند، شەهید دەبێ وتێکەڵ بەکاروانی نەمرانی مێژوو دەبێ.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک ڕەحیم سەفاپوور سەرەخۆشی لەبنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.