ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەشەمە ٩٩ی هەتاوی ٢٢ نوێنەری پارلمانی ئورووپا لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی پلەبەرزی یەکیەتیی ئورووپا داوایان کرد کە هیچ بەرپرسێکی ئەو یەکێتییە بە تایبەت ” جۆزپ بورێل” لە دانیشتنی بازرگانیی ئورووپا و ئێران کە بڕیارە لە حەوتووی داهاتوودا بەڕێوە بچێ بەشداری نەکەن.
لەو نامەیەدا نووسیونانە:” کە بەشداریکردن لەو دانیشتنەدا بەهۆی بە ئاشکرا پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران، وەک بەردەوامبوونی لەسێدارەدانی زیندانیان و گیانلەدستدانی “بێهنام مەحجوبی” بەهۆی ئەشکەنجە کردنی لە بەندیخانە و پێڕانەگەیشتن بە دۆخی بەندکراوان لە زیندانەکانی ئێران، و دەست تێدابوونی دیپلۆماتی ئێرانی “ئەسەدوڵلا ئەسەدی” لە پیلاندانانی هێرشێکی تیرۆرستیی لە خاکی ئورووپادا، بە شیاو نازانین.
لەو نامەیەدا هاتووە:” لەسێدارەدانی زیندانیان بۆ پێشگرتن بە ناڕەزایەتییەکان لە داهاتوودا لە ئێران ڕؤژبەڕۆژ بەرز دەبێتەوە و ویست وئەو ڕیژیمە داخوازییەکانی خەڵکی وڵاتەکەی نابینێ و ئەوەش پێچەوانەی بایەخەکانی ئورووپایە.
ئەو نامەیە لەلایەن ٢٢ کەس لە نوێنەرانی پارلمانی ئورووپا بۆ “جۆزپ بۆریل” بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا، “شارێل میشێل” بەڕێوەبەری شۆرای ئورووپا و بەرێوەبەری کۆمیسیۆنی ئورووپا نووسراوە لە مانگی سەرماوەزی ئەمسالدا بەهۆی لە سێدارەدانی “ڕوحوڵڵا زەم” بەڕێوەبەری کاناڵی تلگرامیی ئامەدنیوز، لە ئێران، باڵوێزی وڵاتانی فەرانسە، ئاڵمان، ئوتریش و بریتانیا بەشدارییان لە دانیشتنی بازرگانی ئورووپا لە گەڵ ئێراندا نەکرد و ئەو دانیشتنە وەدوا کەوت.
نوێنەرانی ئورووپا بۆ جارێکی دیکە داوایان لە یەکیەتیی ئورووپا کرد کە هەر چەشنە پێوەندییەک لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، بە ڕاگرتنی ئەشکەنجە و ئێعدام لەو ولاتە و هەر وەها چالاکییە شەڕانگێزەکانی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی مەرجدار بکرێ.