ژنە پارێزەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “گوڵاڵە وەتەندووست” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
لەماوەی ڕۆژانی رابردوودا ژنە پارێزەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “گۆڵاله وەتەندووست” لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆمارى ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکاری دەسبەسەرکرانی ناوبراو لەبەر دەست نییە و هیچ زانیارییەک بە بنەماڵەکەى نەدراوە کە لەسەر چ تۆمەتێک دەستبەسەر کراوە.
بنەماڵەی وەتەندووست هەوڵی زۆر و بەدواداچوونییان بۆ چارەنووسی ناوبراو کردووە و سەردانی ناوەندی ئەمنیەتی و دەزگای قەزایی ڕێژیم لە شارەکانی مەریوان و سنەیان کردووە، بەڵام هیچ یەک لەو دەزگا و ناوەندە ئیتلاعاتیگەلە هیچ زانیارییەکیان لە شوێنی هێشتنەوە و تۆمەتی “گوڵاڵە” نەدرکاندووە.
گۆڵاڵە لەم دواییانەدا چەندین بابەت و نووسینى لە سەر “بێکاریی لە کوردستان” و “پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ژنان”، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردبۆوە.