چالاکانی ژینگەیی و مەدەنیی کرماشان لە هەمبەر پڕۆژەی تلەکابینی تاق وەسان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی ڕەشەممەی٩٩ی هەتاوی، کۆمەڵێک دامەزراوەی مەدەنی، چالاکانی ژینگەپارێز و ئۆگرانی پاراستنی میراتی کەلتووریی لە پارکی کوێستانی کرماشان لەهەمبەر پڕۆژەی تێلەکابینی ئەم پارکە ناڕەەزایەتیان دەربڕی.
ئەم چالاکانە دەڵێن، درووستکردنی ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسەوارە مێژوییەکانی تاق وەسان و ژینگەی کوێستانەکەش تێکدەدا.
هەتا ئێستا بەرپرسانی پێوەندیدار هیچ وڵامێکیان بۆ خواستی چالاکان نەداوەتەوە و بەرپرسانی ڕێژیم بە هەموو شێوەیەک هەوڵی تواندنەوە و وێرانکردنی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی میرات و کەلتووری کورد و کوردستانیان داوە و دەیدەن.