ڕێژیمی ئێران: ئەگەر لە دانیشتنی داهاتووی ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ناوکیی ئەمریکا ڕەخنە لە پێشیلکارییەکانی ئێران بگرێ کۆتایی بە ڕێککەوتنی نۆێ لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە دێنێ.
بەپێی ئەو بەڵگانەی کە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە بڵاویکردۆتەوە، ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەگەر لە دانیشتنی داهاتووی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، ئەمریکا بیانوو لە پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بەڕێککەوتنی ناوکیی بگرێ، ئەوە رێژیمی ئێرانیش کۆتایی بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە دێنێ وئیزن بە لێکۆڵەرانی ئەو ڕێکخراوەیە نادا سەردانی دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران بکەن.
ئەمریکا، لەنامەیەکدا داوای، لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە کردووە کە لە دانیشتنی داهاتوودا بە ڕێژیمی ئێران ڕابگەیێنن کە وڵاتانی بەشدار لە ڕێککەوتنی ناوکیی، نیگەرانن لە پێشێلکارییەکانی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە بەرنامەیی ناوکیی ئەو ڕێژیمە ودەبێ بەخێرایی بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی لەو رێککەوتنی بەرجام.
لەلایەکیی دیکەو ڕێژیمی ئێران دەڵێ: ئەم هەوڵانەی ئەمریکا تێکدەرانەیە و دەبێتە هۆکارێک بۆ کۆتاییهێنانی ڕێککەوتنی ناوکیی، تاکوو گەمارۆکان لەسەر ئێران لانەچێ ئیزن بە لێکۆڵەرانی ئاژانس نادەین لێکۆڵینەوە لە دامەزراوە ناوکییەکانمان بکەن.