شاره‌داری کرماشان ده‌ڵێ به‌هۆی قه‌رزی زۆر‌و ڕاوه‌ستانی ماڵی ده‌ست‌و پێی شاره‌وانیی کرماشان به ته‌واوی به‌ستراوه.
ڕه‌زا شه‌عبانی، سه‌رۆکی شاره‌وانیی کرماشان ده‌ڵێ هه‌ر له‌و کاته‌وه که وه‌ک شاره‌دار هه‌ڵبژێردراوه، شاره‌وانیی کرماشان قه‌رزێکی زۆری له سه‌ر بووه‌و ته‌نیا له دوو خاڵ‌دا جێ‌یه‌ک ٣٠ میلیارد تمه‌ن‌و جێ‌یه‌کی دیکه ٤٠٢ میلیارد تمه‌ن قه‌رزداره.
شاره‌داری کرماشان ده‌ڵێ ئه‌و بڕه قه‌رزه جیا له هیندێک قه‌رزی دیکه‌و زۆر تێچووی دیکه‌ی وه‌ک داناوه‌ی قیستی ٤٠٠ میلیۆن تمه‌نیی شاره‌دارییه که له سۆنگه‌ی بێ‌مودیرییه‌تیی شاره‌وانی له نێوان ساڵه‌کانی ٨٠ تا ٩٠له ئێستادا به‌سه‌رده‌ستی ئه‌وان‌دا ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و که له کۆڕێکی پرسیاو وه‌ڵام‌دا به‌شداری کردبوو، له وه‌ڵامی پرسیاری هۆکاری بڕینی به‌رقی فه‌رهه‌نگسه‌رای نه‌رگیس گوتی: قه‌رزی فه‌رهه‌نگسه‌رای نه‌رگیس چه‌ند سه‌د هه‌زار تمه‌ن‌و چه‌ند میلیۆن تمه‌ن نییه که شاره‌داری نه‌یویستبێ بیدا، به‌ڵکوو قه‌رزی شاره‌داری‌و کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌ر به شاره‌داریی کرماشان به ئیداره‌ی به‌رق زیاتر له چه‌ند میلیارد تمه‌نه‌و له ئێستاش‌دا ناتوانین بیده‌ینه‌وه.
ئه‌و گوتی به‌و ڕاوه‌ستانه‌ی ئێرانی ئابووریی وڵات‌و به‌و هه‌موو قه‌رزه‌ی له سه‌ر شاره‌داری که‌ڵه‌که بووه، ده‌ست‌و پێی ئه‌و به ته‌واوی به‌ستراوه‌و ناتوانێ ده‌ست بۆ هیچ کارێک به‌رێ.