• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

حیشمەتوڵا تەبەرزەدی: تیرۆری قاسملوو و شەرەفكەندی ریسوایی‌یەكی گەورەیه‌ بە نێوچاوانی كۆماری ئیسلامی‌یەوە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/01/13
جۆری بابەت: ئێران

حیشمەتوڵا تەبەرزەدی، سەرۆكی “بەرەی دیموكراتیكی ئێران” له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “وشه‌”دا لەبارەی تیرۆری دوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ده‌ڵێ: “تیرۆری قاسملو و شەرەفكەندی ریسواییەكی گەورەیه‌یه‌ بە نێوچاوانی كۆماری ئیسلامییەوە.
ئه‌و ده‌ڵێ تێرۆری ئه‌و دوو که‌سایه‌تی‌یه‌ گه‌وره‌ی کورد هاوكات زه‌برێکی قورس بوو که‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی کورد درا.
ته‌به‌رزه‌دی له‌و وتووێژه‌دا تیشكی خستۆته‌ سەر دۆخی خەباتی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان‌و پێی وایە، كۆماری ئیسلامیی ئێران بەم زووانە نیازی ئەوەی نییە لەسەر پرسی كورد دانوستان لەگەڵ حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان‌دا بكاو هەر هەوڵێكیش هەبێ، هەمان نیازی لە پشتە كە لە ڤییه‌ن‌و میكۆنۆس رووی دا.
ئه‌و له‌و وتووێژه‌دا له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵێک پرسی تایبه‌ت به‌ ئێرانی ئێستا، کۆماری ئیسلامی‌، ده‌زگای قه‌زایی‌و پێکهاته‌ی سیاسی له‌ ئێران دواوه‌و ده‌ڵێ پێكهاتەی كۆماری ئیسلامی بە درێژایی مێژووی خۆی هەڵگری دوو باڵ بووەکه‌ بە باڵی ریفۆرمخوازو باڵی كۆنەپارێزەكان ده‌ناسرێن. ریفۆرمخوازەكان جیاوازی‌یەكی زۆریان لەگەڵ كۆنەپارێزەكان هەیە‌و نوێنەرایەتی جۆرێك لە دیموكراسی‌و پرسە كۆمەڵایەتی‌یەكان دەكەن‌و له‌ ئێستادا وه‌ک ده‌ڵێن دژی سەركوت‌كردنن‌و خوازیاری ئازادین، كە ئەویش لە چوارچێوەی كۆماری ئیسلامی‌دا، بەڵام روانگەكانیان زۆر باشترو لە پێشترە لەچاو كۆنەپارێزەكان‌و هەوڵ دەدەن لەگەڵ كۆمەڵگەی مەدەنی بەجۆرێك هاوتەریب‌و تەبا بن.
ئه‌و له‌باره‌ی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران ده‌ڵێ: لە قانوونی ئه‌ساسیی ئێستای ئێران‌دا بەشێك هەیە بەناوی مافی بنەڕەتیی خەڵك، لەو بەشەدا تا رادەیەك باس لە ئازادیی دەربڕینێو ئازادی ئایین‌و بڕواو حیزب‌و رێكخراوەكان كراوە‌و ئەشكەنجەو توندوتیژی‌و هەڵاواردن و سانسۆر رەت كراوەتەوە، بەڵام هەموو ئەوانە كەوتوونەتە بن كڵێشە‌و كاریگەری ئیسلامی بوونی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران.
ته‌به‌رزه‌دی ده‌ڵێ: قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران قانوونێکی ئایدیۆلۆژی‌یەو بەو پێیەش ناتوانێ قانوونێکی دیموكرات بێ‌و رێك بەپێچەوانەی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤە. لەبارەی مافی نەتەوەكانی ئێرانیش ئەوپەڕی باسی زمانی زگماكی كراوە، لە مادەی ١٥دا که‌ باس لە خوێندن بە زمانی زگماكی كراوە، بەڵام دەبوو مافی هاووڵاتی‌و نەتەوەكانی ئێران لەسەر بنەمای جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ دەستەبەر كرابایە.
ته‌به‌رزه‌دی له‌باره‌ی تێچووی چالاکیی سیاسی له‌ کوردستان ده‌ڵێ من بێدەنگی بە باش نازانم و دەبێ چالاكی بكرێ، هەڵبەت كەسانی چالاك لە كوردستان هەن، بۆ نموونە محەمەد سدیق كەبوودوەند باجێكی یەكجار قورس دەدا لە بەرامبەر چالاكی‌یەكانی‌و كەسانی دیکه‌ش وەك برایانی كوردپوور هەن، بەڵام دەبێ دان بەوەش‌دا بنێین كە رەفتاركردن لەگەڵ كوردەكان یەكجار توندترە لەچاو ئەو ڕەفتارەی لەگەڵ ناوەندنشینەكانی وەك من دەكرێ، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە ناوەند هەمیشە بەهانەی بۆ كورد هەیەو تاوانی ئەوەیان دەخاتە پاڵ كە گوایە سەربەخۆیی‌خوازن‌و دەیانەوێ ئێران پارچەپارچە بكەن.
سەرۆكی “بەرەی دیموكراتیكی ئێران” له‌ درێژه‌دا ده‌ڵێ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تی‌یه‌کانی له‌ کوردستان بەگشتی كۆمەڵێك بیانوویان بەدەستەوەیە بۆ سەركوتكردن، بیانووی شەڕی چەكداری لەكاتێك دایە كە ساڵانێكە ئۆپۆزسیۆنەكانی كوردیش چالاكی چەكدارانەیان نەماوە، چ بگا بەوەی ئەو بیانووە بۆ چالاكە مەدەنی‌یەكان بەكار بهێنن. بەگشتی هەڵاواردنێكی یەكجار ناڕەوایەو من وەك بەرپرسی یەكەمی بەرەی دیموكراتیكی ئێران، په‌رۆشیی خۆم لەو سیاسەتانە بەرامبەر بە چالاكە سیاسی‌و مەدەنی‌یەكانی كورد دەردەبڕم، لەگەڵ هەموو ئەوانەش‌دا دیسان نابێ چالاكانی كورد كۆڵ بدەن‌و دەبێ چالاك بن‌و ئامادە بن باجەكەشی بدەن.
ئه‌و له‌باره‌ی به‌ڕۆژ نه‌بوونی پرسی کورد له‌ ئێران له‌ چاو به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌ڵێ یەك لەو گرفتەی كورده‌کان لەناو ئێران‌دا هەیانە، ئەوەیە كە مەودایەكی زۆر لە نێوان حیزبەكان‌و كۆمەڵگەی مەدەنی كوردستان‌دا دروست بووە، لەنێوخۆ كۆمەڵگەی مەدەنی كوردو چالاكەكانی باسی مافی هاوڵاتیبوون دەورووژێنێ‌و و لەناو كەمپینەكان‌دا بەشداریی چالاكیان هەیەو تەنانەت لە هەڵبژاردنەكانیش‌دا نەك بەو مانایەی پێكهاتەكەی قبووڵ كردبێ، به‌ڵام بۆشایی نێو حیزبه‌کان‌‌و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وای كردوە حیزبەكان سەرباری دروشمە رادیكاڵەكانیان، پشتیوانێكی راستەقینە‌و به‌کرده‌وه‌یان بۆ گەیشتن بە دروشمەكانیان نەبێ.
له‌ سه‌ر پرسی وتووێژیش ده‌ڵێ نابێ له‌ ئێستادا متمانه‌ به‌ کۆماری ئیسلامی بکرێ، لەبەرئەوەی ئەوان خۆیان بە دەسەڵاتداری رەها دەزانن، تا ئەوكاتەی خەڵك نەیەنە مەیدان‌و لەگەڵ حیزبەكان پێوەندی پتەو دروست نەكەن‌و حیزبەكانیش بە پشتیوانیی خەڵك هێزی خۆدەرخستنیان نەبێ، ئەو رژێمە هیچ قسەو دانوستانێك لە هیچ كەس‌و لایەنێكی دژ بەخۆی وەرناگرێ.
ده‌قی وتووێژه‌که‌ له‌و لینکه‌دایه‌:

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist