ناوەندی بازەرگانی دەریایی بریتانیا ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە تەقینەوەیەک لە کەشتییەک لە ئاوەکانی دەریای عەماندا ڕوویدا کە کاناڵی ١٣ی ئیسراییل لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕێژیمی ئێران بە بەرپرسی هێرش بۆ سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکە لە ئاوەکانی زەریای عەماندا دەزانن.
ناوی ئەم کەشتییە “هێلیوس رەی” و سەر بە شیرکەتی کەشتیڕانیی “رەی” لە تلاڤیڤە کە بەیانیی ڕۆژی هەینی، لە بەندەری “دەمام” لە عەرەبستانی سعوودی بەرەو سەنگاپوور دەڕۆیشت تەقینەوەکە ڕوویداوە.
جێی ئاماژەیە کە کەشتییەکە پێش ئەو ڕووداوە بارەکەی کە کەرەستەی تایبەت بە ماشێن بوو و لە ئورووپاوە هاتبوو لە بەندەرەکانی بەحرەین و ئیمارات بارەکەی بەتاڵ کردبوو.
بەرپرسانی ئیسراییل ڕێژیمی ئێران بە بەرپرسی ئەم تەقینەوەیە دەزانن و تا ئێستاش ئێران لەو بارەوە هیچ باسێکی نەکردووە.