ژنێکی وەرزاشوانی کورد بە ناوی “خونچە ئارامش” وەکوو جێگری سەرۆکی تیمی وەرزشییە گشتی و ناوچەییەکانی پارێزگای تاران هەڵبژێردرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری وەرزشی “بۆکان”،ژنە کوردێکی وەرزشوان بە ناوی “خونچە ئارامش” وەکوو جێگری بەرپرسی وەرزشەکانی گشتی و ناوچەیی بەشی “بووستان”ی سەربە شاری “بەهارستان لە پاریزگای تاران هەڵبژێردرا.
ناوبراو بێجگە لە وەرزشە گشتییەکان، خۆبەخشانە وەرزشگەلی جۆراوجۆر فێری کچان و کوڕانی ڕووناکدڵ و خاوەن پێداویستیی تایبەت دەکا.
هەروەها “خونچە ئارامش” هەر لەو بوارەدا یارمەتیی زۆری کەسانی خاوەن پیداویستیی تایبەت لە بواری وەرزشدا دەدا و لەگەڵ ئەوەشدا سەرپەرەستی وەرزشەکانی مەلەوانی و ئیروبیکە و هەروەها لە بواری وەرزشی “ئەسب تاودان”یش شارەزایی و چالاکییەکی باشی هەیە.
شایانی باسە کە، ڕۆژی ٢٠ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە فێستیڤاڵێکی فەرهەنگیی وەرزشیی یارییەکانی ناوچەیی تاران کە پێکهاتبوو لە ١٦پاریزگا، تیمی خاتوو “خونچە ئارامش” کە لەو فێستیڤالەدا بە جلوبەرگی کوردیی و وتنەوەی سروودی “بووکە بارانە” لە یانەی وەرزشیی “تەختی” لە تاران بەڕێوە چوو بەشدارییان کرد و پلەی یەکەمیان بۆخۆیان مسۆگەر کرد.