لەدرێژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی بەلووچستان هێزەچەکدارەکانی ڕێژیم لە شارەکانی ئەو پارێزگایەدا تەقە لە خەڵکی ناڕازیی دەکەن وبەشیوەیەکی دڕندانە سەرکوتی خەڵک بەردەوامە.
ڕۆژی هەینی ٨ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی و لەدرێژەی ناڕازایەتییەکانی خەڵکی بەلووچ لە زۆربەی شار و ناوچەکانی بەلووچستان، لەهەمبەر کوژرانی کاسبکارانی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم، هێزەچەکدارەکانی ڕێژیم ڕووبەڕووی خەڵکی ناڕازیی بوونەتەوە و تەقەی ڕاستەوخۆیان لە خەڵکی بەلووچ کرد.
هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند کە ناڕەزایەتییەکان بەربڵاوتر بووەتەوە و زۆربەی شارەکانی بەلووچستان ڕژاونەتە سەرشەقامەکان و ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر کوشتنی بێبەزەییانەی کاسبکارانی بەلووچ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە درێژە پیدەدەن.
لە لایەکی دیکەوە خەڵکی ئێران لە شار و پارێزگاکانی دیکەی ئێران بە شێوەی جیاجیا ناڕەزایەتییان دەربڕی و پشتیوانیی خۆیان بۆ خەڵکی بەلووچستان دووپات کردەوە.
شایانی باسە کە چاوەدێری مافی مرۆڤی سەربە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بەرپرسان وبکەرانی ئەو جینایەتە دەبێ بە خێرایی سزا بدرێن و پێش لە کارەساتی بەو شێوەیە بگیردرێ و چی دیکە ئیزن نەدرێ خەڵکی هەژار و کاسبکار بەو شێوە دەڕەندانەو بێڕەحمانەیە لەلایەن هێزەچەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بکوژرێن.