ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هونەرمەندێکی گۆرانیبێژی شاری بۆکانی دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “کوردستانو کورد”، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ ی بەفرانبار هێزە بەناو ئەمنیەتییەکانی ریژیم لە بۆکان هەڵیان کوتاوەتەوە سەر ماڵی زاهیر شەریفی، هونەرمەندی ژەنیارو گۆرانیبێژ لە میراواو ناوبراویان دەسبەسەر کردوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەگەڵ گرتنی ناوبراو دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی شەخسیی ئەو وەک کۆمپیوتیرەکەی داگرتوەو لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
جێی باسە کە دوای چەند ڕۆژ لە گیرانی زاهیر شەریفیو سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بەڵام هێشتا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هۆکاری گیرانو شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.