فەرزاد مرادینیا، زیندانیی سیاسیی كورد پاش ئەوەی لە نەخۆشخانەی سنە نەشتەرگەری بۆ كرا، سەرلەنوێ ڕاپێچی زیندان كرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا فەرزاد مرادینیا لە ئەندامانی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدانی دامەزراندنی ڕێكخراوە كرێكارییەكان پاش ئەوەی لە نەخۆشخانەی شاری سنە نەشتەرگەری بۆ كرا، سەرلەنوێ بهڕێی زیندان کرایهوه؛ ئەوەش لە حاڵێك دایە كە بە بۆچوونی پزیشك، ئەم چالاكە كرێكارییە پێویستی بەوە هەبوو كە هەرنەبێ ٢ مانگ لەژێر چاوەدێری پزیشكی دابێو لە شوێنێكی باش لە دەرەوەی زیندان چارەسەری نەخۆشییەكەی بۆ بكرێ.
بهپێی ئهو راپۆرته كاربەدەستانی ئەمنیەتی دژایەتییان لەگەڵ خەواندنی ناوبراو لە نەخۆشخانە كردووەو سەرەڕای بارودۆخی خراپی جەستەیی ئەو، بڕیاریان داوە بۆ جارێكی دیكە ڕاپێچی زیندانی بكەنەوە.
فەرزاد مرادی نیا لە سەرماوەزی ساڵی ٩٣ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كراو پاش تێپەڕینی مانگێك بە دانانی بارمتە ئازاد كرا؛ بەڵام دواتر لە لقی ١ی دادگای شۆڕش لە لایەن قازی سەعیدی لێكۆڵینەوەی لێ كراو وحوكمی ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.