زیاتر لە ٤٠ ئەندام لە نوێنەرانی کۆماریخواز لە کۆنگرەی ئەمریکا داوایان کرد گەمارۆکان لە سەر ڕێژیمی ئێران بمێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ببلۆمبێرگ، زیاتر لە ٤٠ کەس لە نوێنەرانی کۆماریخوازی سێنا و مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بەپێشکەشکردنی نامەیەک دژایەتیی خۆیان لەگەڵ هەر چەشنە کەمکردنەوە یان لابردنی گەمارۆکان لەلایەن ئەمریکاوە لە سەر ڕێژیمی ئێران دەربڕی.
لەو نامەیەدا هاتووە کە تا ئەو کاتەی کە ڕێژیمی ئێران بەرزەفڕیی ناوکیی و پشتیوانیی لە تێرۆریزم و ئاژاوە لە ناوچەدا ڕانەگرێ دەبێ ئەمریکا درێژە بە گەمارۆکانی خۆی بەدژی ئەو ڕێژیمە بدات.
لە درێژەی ئەو نامەیەدا ئەوەشیان زیاد کرد کە ڕێژیمی ئێران کەڵکیان لە سیاسەتی لاوازی ئۆباما وەرگرت و جۆو بایدێن نابێ ئەو هەڵەیە دووپات کاتەوە
لە کۆتاییدا دەڵێن ئێمە وەک نوێنەرانی کۆماریخوازەکان لەگەڵ هەر چەشنە دەستپێراگەیشتنێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سیستمی دارایی ئەمریکا دژایەتی دەکەین.